میوانی مردووان ـــــ فڕانتس کافکا ـــ
مـیوانی مـردووان
میوانی مردووان بووم . قه‌برستانێکی گه‌وره و خاوێن بوو. هێندێک تابووتی تێدا ده‌بیندرا، به‌ڵام جێگایه‌کی زۆری لێ به‌تاڵ مابۆوه،دوو تابووت، که‌پیاوی وه‌بیر جێگه و بانێکی ئاڵۆز ده‌خسته‌وه که‌تازه به‌جێیان هێشتــبێ ، ئاواڵه بوون ، که‌مێک دوورتر ــ هه‌ربۆیه من زووتر نه‌مزانیبوو ــ میزێکی لێ‌بوو که‌پیاوێکی به‌قه‌وه‌ت و چوارشانه له پشت ئه‌ودا دانیشتبوو. قه‌ڵه‌مێک له‌ده‌ستی ڕاستیدابوو که ده‌تـکوت شتێکی پێ ده‌نووسێ و هه‌ر ئێستا ده‌ستی له نووسین کێشاوه‌ته‌وه و سه‌ریشی زۆرتر بۆلای ده‌ستی ڕاستی داگرتبوو. خزمه‌تـکارێک خه‌ریکی گه‌سک لێدان بوو ، هه‌ر چه‌ند شتێکی واشی لێ وه‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که گه‌سکی لێبدات ، نازانم چ شتێک سرنجی ڕاکێشام و هانی دام که‌له‌چکه‌ی خزمه‌تـکاره‌که ــ که‌سـه‌ری داده‌پۆشی و سێبه‌ری ده‌خسته سه‌ر ، ده‌م و چاوی ــ له‌سه‌ری بکه‌مه‌وه و ته‌نیا له‌و کاته‌دا بوو که ئه‌وم دیـت. ئافــره‌تێـکی یـه‌هـوودی بوو که به‌م زووانه ناسیبووم.ده‌م و چاوێکی سـپی و قه‌ڵه‌و و چاوه‌کانی ته‌نگ و چکۆله بوون . چونکه له‌و کاته‌دا له‌نێوان ئه‌و جله شڕانه‌وه،وه‌ک پیرێژنێـکم ده‌هاته به‌ر چاو،ده‌ستی کرد به پێکه‌نین ، کوتم:
« پێــموابێ تۆ ئه‌لــێره‌دا ئـه‌دا و ئه‌توار ده‌ردێـنی ؟»
کوتی :« به‌ڵێ، که‌مێک.» « چاکت زانی!»پاشان ئه‌و پیاوه‌ی نیــشان دام که‌له‌پشـت میزه‌که دانیشتـبوو، و کوتی :« ئێـستا بڕۆ بۆ کـن ئه‌و پیاوه‌ی که له‌وێیه و سڵاو بکه! ڕه‌ئیسی ئێره‌یه.»
هێواش پرسیم :« کێیه؟» کوتی :« یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی فه‌ڕانسه‌یه و نێوی دۆپواتۆنه.»
پرسیم:« له کوێوه هاتووه؟» کوتی :« من نازانم، ئاڵۆزی و شێواوییه‌کی غه‌ریب به‌سه‌ر ئێره‌دا زاڵه. ئێمه چاوه‌ڕوانی که‌سێکین که بێت و نه‌زمێکی ته‌واو لێره‌دا سه‌قامگیر بکات.ئه‌رێ تۆ ئه‌و که‌سه، نی؟» کوتم :«نا،نا.» کوتی :« زۆر باشه ، به‌ڵام بچۆ بۆ کن ڕه‌ئیس.»چوومه پێشێ و کڕنۆشم کرد چونکه سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌هێنا؛ به غه‌یره‌ز قژه سپی و هاڵۆزاوه‌کانی نه‌بێ هیچی که‌م نه‌ده‌دی .سڵاوم کرد ، به‌ڵام سه‌ری هه‌ڵنه‌ده‌هێناو خۆی نه‌ده‌جووڵاند . بێـچووه پشـیله‌یه‌ک که‌ڕاست له‌سه‌ر ڕانی ، خۆی هاویشـتبووه‌خـوارێ،له‌سه‌ر میزه‌که ده‌ستی کرد به هه‌ڵاتن و گه‌ڕان له ده‌وری میزه‌که و ده‌سته‌و به‌جێ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر جێگه‌ی هه‌وه‌ڵی .
ڕه‌نگبێ ره‌ئیس چاوی له‌زنجیری سه‌عاته‌که نه‌بڕیبوو، به‌ڵکوو چاوی له شوێنێکی بن میزه‌که بڕیبوو. من خۆم بۆ ئه‌وه‌ئاماده ده‌کرد که‌چۆنایه‌تی هاتنم بۆئێره‌ی بۆ باس بکه‌م،به‌ڵام ئه‌و کـچه‌ی که‌له گه‌ڵم بـوو له‌پشـته‌وه کێـشامی بۆلای خـۆی و له‌بن گوێم کوتی :«به‌سه ، بیبڕه‌وه.» من زۆر دڵخۆش بوومه‌وه و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای کچه‌که‌و له‌کاتێکدا که‌باسکمان له‌باسکی یه‌کتر هاڵاندبوو، گه‌ڕانی نێو قه‌برستانه‌که‌مان ده‌ست پێکرده‌وه. گه‌سکه‌که‌ناراحه‌تی ده‌کردم،کوتم :« ئه‌و گه‌سکه‌حه‌واده‌ئه‌و لاوه.» کوتی:« نا، داوات لێده‌که‌م که‌ئیـجازه‌م بده‌ی که‌له‌گه‌ڵ خۆمی هه‌ڵبـگرم ! له‌پاشان بۆخـۆت ده‌ی سه‌لمێنی که‌له‌کـن ئێـمه گه‌سـک لێدان کارێکی گران نییه.ده‌زانی چی، ئه‌و گه‌سکه قازانـجی زۆری بۆ مـن هه‌یـه که نامـه‌وێ چاوپۆشـییان لێ بـکه‌م.»بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که بگۆڕێ، پرسی:«ده‌ی ، ئه‌رێ تۆ ده‌تهه‌وێ لێره بمێنییه‌وه؟» هێواش جوابم داوه:« له‌به‌ر تۆ به‌و په‌ڕی دڵنیایـیه‌وه حـازرم بمێــنمـه‌وه.»
وه‌کوو دوو ئاشقی دڵ دۆڕاو باسکمان له‌باسکی یه‌کتر هاڵاندبوو. کچه‌که کوتی:« ئا،ئابمێنه‌وه! بمێنه‌وه! من چه‌نده چاوه‌ڕێی هاتنی تۆ بووم! دیسانه‌که،ئـێره تا ئه‌و ڕاده‌یه ناخــۆش و ترســێنه‌ر نــییه که تۆ لێی ده‌ترسـی. ئێـمه چـمان له‌وه‌ی داوه‌که‌له‌ده‌ورو به‌رمان چی ڕوو ده‌دا؟» چه‌ند ساتێک ده‌بوو که به‌بێده‌نگی ڕێــگه‌مان ده‌پــێوا؛قـۆڵمان له‌قـۆڵی یه‌کــتر ده‌رکـێشا. به‌ڵام ئه‌مـجار ، شان به‌شانی یه‌کـتر ده‌ڕۆیشتین.ئێمه له‌داڵانی ئه‌سڵی ــ که‌له‌لای ڕاسـت و چه‌پـی ئـه‌ودا، تابووت ریـزکرابوو ــ پیاسه‌مان ده‌کرد.ئه‌و قه‌برستانه زۆر گـه‌وره بـوو، لانی که‌م له‌باری درێژایی داوێنه‌که‌ی زۆر دوور‌و درێـژبـوو. تاریـک بـوو به‌ڵام نه‌ک به‌ته‌واوی،له‌و جێـگه‌یه‌ی که‌ئێمه‌ی لێ بـووین و هه‌تا شوعاعێـکی که‌م به‌ده‌وری ئێـمه‌دا،وه‌ک زه‌ردی ئێـواره‌یـه‌ک بڕێـک روونـاکی باڵی به‌سه‌رداکـێـشابوو.له‌نه‌کاو کچـه‌که کوتی: « وه‌ره! باتابـووته‌که‌ی خۆمـت نـیشان بـده‌م !» له‌م وته‌یه سـه‌رم سـووڕ ما. کوتم:« خۆ تۆ نه‌مـردووی؟» له‌جواب دا کوتی :« نا ، به‌ڵام ئه‌و ڕاستـییه له‌لای تۆ ده‌درکێـنم؛ من نازانم تا چ ڕاده‌یه‌ک مردووم ، بۆیه له‌هاتنی تۆبۆئـێره زۆر خۆشحاڵم. له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا هه‌موو شتـێـکـت دێـته ده‌سـت.شایه‌دیـش ئه‌م باسانه له‌من باشـتر بزانی و لای تۆ ڕوون و ئاشـکراتر بن.خۆلاسه،من تابووتێـکم هه‌یه.»
کورته‌ڕێیه‌کمان وه‌پێش خۆمان دا‌و هه‌موو جارێ به نێوان دوو ڕیزه تابووت دا ده‌ڕۆیشتین. به‌ته‌واوی بارودۆخی گشتی ئه‌م شوێـنه‌ئه‌شـکـه‌وتێـکی گـه‌وره‌ی ده‌هێـنامه‌وه بیـر که‌له‌وه‌پێـش دیتـبـووم.له‌کاتێکدا که‌ئاوا ده‌ڕۆیـشتـین ، له‌په‌نا جۆگـه‌له‌یه‌کی خـوڕدا که پانایـیه‌که‌ی میترێـک نه‌ده‌بـوو، تێـپه‌ڕ بـووین.زۆر زوو گه‌یـشتیـنه تابووتـی ئه‌م کیژه گه‌نجه. له‌نێوان تابووتـه‌که‌یدا هه‌ندێک باڵنـجی جوان که‌به‌تۆڕ ڕازابـوونـه‌وه، ڕیز کرابـوون. کیـژه‌که چـووه نێوتابووته‌که و داوای لێ کردم که به‌قسه‌ی بکه‌م.تێڕوانینه‌کانی زیاتر بانگی ده‌کردم تاوه‌کوو ئاماژه‌ی قامکی. کوتم:« خانم! کچی جوان! ــ هه‌رله‌و کاته‌دا له‌چکـه‌یه‌کـم له‌سـه‌ر سـه‌ری لابرد و په‌نجه‌م به‌سـه‌ر پۆله قژه نه‌رمه‌کانیـدا، داده‌هێنا ــ من له‌وه زیاتر ناتوانم له‌کنت بمێـنمه‌وه. له‌م قه‌برستانه‌دا یه‌کێک چاوه‌ڕوانـمه‌و مه‌جبـوورم ده‌بێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م .پێـت خۆشـه یارمه‌تیـم بـده‌ی بیبـینمـه‌وه؟»
کوتی :« تۆ ناچاری قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت ؟ لێره‌کانـێدا زۆرییـه‌ک له‌ئارادانیـیه.»
کوتم:« به‌ڵام خۆمن ئێره‌یی نیم!»
کوتی:« که‌واته پێـت وایه‌له‌گه‌ڵ من دا ده‌توانی لێـره بـڕۆی؟»
کوتم:« حه‌تمـه‌ن.»
کوتی:« که‌واته هه‌تا ده‌توانی ده‌بێ کات له‌ده‌سـت نـه‌ده‌ی.»
پاشــان له‌ژێــر باڵنـجـه‌کانـدا ده‌سـتی کـرد به‌گـه‌ڕان، جلـێـکی ده‌رهێـنا کوتی :« ئه‌وه‌ی که ده‌یـبـیـنی کفــنی مـنـه به‌ڵام له‌بـه‌ری ناکـه‌م.»
ــــــــــــ سـه‌رچاوه: کتاب مسـخ
«زیندانی زمان، زیندانێکی کاتییە. ڕۆژێک دادێت کە دەرکەوانی دلۆڤان بە کلیلەکانییەوە بمانگاتێ و لەو بەندەمان دەرباوێ.» بەومانایەکە، وەرگێڕ قوفڵەکانی زیندانی زمان دەکاتەوە، تا جەستە، لەو چوارچێوە بەرتەنگانەی زمان وفەرهەنگ و بەردەنگە سەرەتاییەکانی، ڕەها بێت.